هەورامان فەریق كەریم

د. هەورامان فەریق كەریم

– لە ١٩٨٤/٧/١ لە هەڵەبجە لەدایك بووە
– بە هۆی كیمیاییبارانی هەڵەبجەوە، قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی لە كەمپی (گەلیاران) لە ئێران تەواو كردووە
– كۆتایی ٢٠٠٠ گەڕاوەتەوە هەڵەبجەو پۆلەکانی ٩-١٢ لەو شارە تەواو کردووە
– قۆناغی ئامادەیی لە قوتابخانەی (ئەحمەد موختار جاف) لە هەڵەبجە تەواو كردووە
– ساڵی ٢٠٠٤ لە بەشی كۆمەڵناسی – كۆلێجی ئادابی زانكۆی سەڵاحەدین وەرگیراوە
– ساڵی ٢٠٠٨ بڕوانامەی بەكالۆریۆسی بەدەست هێناوە
– ساڵی ٢٠٠٩ بووەتە راوێژكاری قوتابخانە لە قوتابخانەی (كانی ئاشقانی) بنەڕەتی لە هەڵەبجە
– ساڵی ٢٠١٤ بڕوانامەی ماستەری لە زانکۆی تاران بەدەستهێناوە، ناونیشانی ماستەرەکەی “كۆیادەوەری خەڵكی هەڵەبجە بۆ لە كیمیاییبارانی هەڵەبجە” بووە.
– ساڵی ٢٠١٤ تا ٢٠١٦ بووەتە ڕاوێژكاری قوتابخانە لە قوتابخانەی (پێرس) و ڕاهێنەری پەروەردەیی لە پەیمانگای (راهێنان و گەشەپێدانی پەروەردەیی) لە هەولێر.
– ساڵی ٢٠٢٠ بووەتە کاندیدی دکتۆرا لە زانکۆی سەڵاحەدین – کۆلیجی ئاداب/بەشی کۆمەڵناسی
– تێزی دکتۆراکەی بە ناونیشانی “كۆیادەوەری و نەتەوەسازی لە هەرێمی كوردستاندا”یە
– دەستەی دامەزرێنەری ناوەندی کوردستان بۆ دۆکیۆمێنت و لێکۆڵینەوەی ئەکایمی/زانکۆی سلێمانی یە
– لە ساڵی ٢٠١٩ مامۆستای میوان بووە لە كۆلێجی پەروەردەی زانستە كۆمەڵایەتییەكانی – سەیدسادق
– لە ساڵی ٢٠٢٠ ەوە تا ئێستا بەرپرسی هۆبەی مێژووی زارەكی لە ناوەندی كوردستان و مامۆستای وانە پەروەردەییەكانە لە زانكۆی سلێمانی – كۆلێجی پەروەردە / بەشی كۆمپیوتەر
– بەڕێوەبەری نووسینی وەرزنامەی ئێرانناسییە
– ئەندامی یەكێتیی نووسەرانی جینۆسایدە
– توێژەرە لە سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی

* کتێبە بڵاوکراوەکانی:

١- یادەوەری و دادپەروەری، “شانزەی سێ” لە کۆیادەوەری هەڵەبجەییەکاندا
٢- ململانێی گوتارەكان؛ شیكردنەوەی رەخنەیی گوتاریی كتێبەكانی پەروەردەی ئیسلامی و ئایینناسی قۆناغی ئامادەیی، كتێبەكانی كۆمەڵایەتی قۆناغی ئامادەیی، كتێبەكانی مافی مرۆڤی پۆلەكانی (٧، ١٠)
٣- كتێبی نەتەوەسازیی كۆڵەوار؛ كۆیادەوەری و نەتەوەسازی لە هەرێمی كوردستاندا
٤- فرشتە نورایی – مێژووی گۆڕانكاریی كۆمەڵایەتی و سیاسی ئەمریكا – وەرگێڕان
٥- جوئێل شارۆن – دەپرسیار لە ڕوانگەی كۆمەڵناسییەوە – وەرگێڕان
٦- پیتەر كیڤیستۆ – هزرە سەرەكییەكانی كۆمەڵناسی – وەرگێڕان
٧- حسێن بەشیریە – ئۆپۆزسیۆن – وەرگێڕان
٨- لویس كۆزەر – ژیان و هزری گەورە كۆمەڵناسان (لە پێنج بەرگدا) – وەرگێڕان
٩- رزگاربوون لە خەم و پەژارە – وەرگێڕان
١٠-

* بابەت و توێژینەوە لە رۆژنامە و گۆڤارەکاندا::

١- روانگەی کۆمەڵناسانی کلاسیك بۆ نەتەوە و پارادایمه سەرەکییەکان سەبارەت بە رەگوڕیشەی کورد
٢- سیاسەت و نەتەوەسازی لە هەرێمی كوردستاندا، بە هاوبەشی لەگەڵ (پ. ی. د. موراد حكيم مزوری)
٣- گوتاری ناسنامەی نەتەوەیی لە پەرتووكی مێژووی شارستانییەتەكان و مێژووی نوێ و هاوچەرخی قۆناغی ئامادەییدا
٤-
٥-

* توێژینەوەی بڵاوكراوەکانی بە زمانی ئینگلیزی:

1- Collective Memory in Post-Genocide Societies: Rethinking Enduring Trauma and Resilience in Halabja
2- Social Media And Social Relationships: A Case Study In Kurdistan Society
3-

‌QR Kod:

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*