
The Formation Of Iraqi Nationalism Under The British Mandate 1920- 1932
By: Piril Akin
A Thesis Submitted To The Graduate Scuool Of Social Sciences Of Middle East Technical University
In Partial Fulfillment Of The Requirements For The Degree Of Master Of Science In The Program Of Middle East Studies
December 2009
کورتەیەك سەبارەت ئەم تێزی ماستەرە:
ئەم تێزە بەدواداچوون بۆ گەشەسەندنی شوناسێکی نەتەوەیی و ئایدۆلۆژیای ناسیۆنالیزم و پێکهێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی لە عێراق دەکات لە ژێر ئیختیاری بەریتانیا لە ساڵی ١٩٢٠ تا ١٩٣٢. لێکۆڵینەوەکە تیشك دەخاتە سەر کاریگەرییەکانی بزووتنەوە ناسیۆنالیستییە سەرەتاییەکانی عەرەب لە ماوەی دەیەکانی کۆتایی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و لە ژێر ئیختیاری بەریتانیادا بەسەر ناسیۆنالیزمی عێراقی و پرۆسەی دەوڵەتی نەتەوەیی. لێکۆڵینەوەکە بە تایبەتی بەدواداچوون بۆ پرسی موسڵ و کاریگەرییەکانی لەسەر پێکهێنانی یەکێتیی خاکی دەوڵەت لە عێراق دەکات. هەروەها توێژینەوەکە بەدواداچوون بۆ ئیدارەی مەدەنی یەك لە دوای یەك لە سەردەمی مەندەت دەکات لە هەمان کاتدا عێراق دەکاتە “دەوڵەت-نەتەوە” بە گرتنەبەری هەنگاوەکانی تایبەت بە سیاسەت، پێکهاتەی کۆمەڵایەتی، حکومەت، سوپا و ئابووری. سەردەمی ئیختیاری بەریتانیا لە عێراقدا چەندین پێشهاتی گرنگی وەک کێشانی سنوورەکانی عێراق و داڕشتنی بناغەکانی پێکهاتەی دەوڵەتی بەخۆیەوە بینی. ئەم پێشهاتانە تا ئەمڕۆش بە چەندین شێوەی جۆراوجۆر کاریگەرییان لەسەر وڵات هەیە. لە بەشی کۆتایی تێزەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە تێگەیشتن لە هەندێك لەو سیاسەت و ستراتیژانەی کە لە عێراق لەلایەن ئینگلیزەکانەوە جێبەجێ دەکرێن، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ ئەوەی لێکدانەوەیەکی مانادار بۆ کاروباری هەنووکەیی ئەم وڵاتە بکرێت.
Download:
QR Kod:

هەواڵنامەی کتێب