
مامۆستا:
دەربارەی گۆڤارەکە
گۆڤاری مامۆستا بۆ زانستە پێداگۆجییهكان و پەرەپێدانی مامۆستایان
گۆڤارێکی ئەکادیمی نێودەوڵەتی، فرە بوار و فرە زمانە، کە پابەند دەبێت بە پرۆسەی ههڵسهنگاندنی دوولایەن نادیار.
مامۆستا، بانگهێشتی پێشکەشکردنی توێژینەوە زانستی دەکات لە مەودایەکی فراوان لە بوارەکانی زانستە پێداگۆجییەكان و پەرەپێدانی مامۆستایان بە زمانەکانی: (کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی) لە بوارەکانی ڕێگهکانی وانەوتنەوە، زانستە پەروەردەییەکان، پەرەپێدانی پڕۆگرامی خوێندن، دیزانکردنی پڕۆگرامی خوێندن، پەرەپێدانی مامۆستایان، پەرەپێدانی پیشەیی، شیکردنەوەی کتێبی خوێندن، تیۆرەکانی فێربوون و وانەوتنەوە، زمانەوانیی کارەکی، پێداگۆجی، پەروەردە، ژینگەی پەروەردەیی و بوارە جیاوازەکان.
مامۆستا، ساڵانە یهك بهرگی (٢-٤) ژمارە بڵاو دەکاتەوە، هەر ژمارەیەك (٨-١٢) توێژینەوە لەخۆدەگرێت.
گۆڤارەکە پابەند دەبێت بە سیاسەتی دەستگەیشتنی کراوە و پابەندە بە پەرەپێدانی توێژینەوە لە هەموو بوارەکانی زانستە پێداگۆجییەكان و پەرەپێدانی مامۆستایان لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی کوالیتی بەرز کە کاری گرنگ و نوێی پێشخستنی زانیاری لە بوارە ئەکادیمییە جۆراوجۆرەکاندا پێشکەش دەکات.
ناونیشانی پەیوەندیی سەرەکی
هیمداد عبدالقهار محمد
زانکۆی سەلاحەددین – ههولێر
تەلەفۆن: ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٤٦١٦١٢٠٠
E. Mail: – himdad.muhammad@su.edu.krd
– mamostaj@su.edu.krd
ژمارەکان:
بەرگی ١ ژمارە (٠)
– كاریگەری مۆدێلی (Bransford_stein (IDEAL) لەسەر تێگەیشتی قوتابیانی پۆلی هەشتەمى بنەرەتی بۆ چەمكە زیندەزانیەكان
– هەڵسەنگاندنی رێگاکانی وانەووتنەوەی مامۆستا لە روانگەی بەرێوبەران
– ئاڕاستەیێن مامۆستايێن پشكدار د خۆلا پەرەپێدانا شيانێن پەروەردەييدا بۆ پيشەيا وانەگۆتنێ
– كاریگەری مۆدێلی Thelen لە سهر دهستكهوتی خوێندن لهبابهتی زانست بۆ ههمووان لاى قوتابيانى پۆلى ههشتهمى بنهڕهتی
– کاریگەریا بکارئینانا مودێلا (گوود ولاڤویی) د وەرگرتنا چەمكێن جوگرافيێ و گەشەپێدانا هزركرنا كوير ل دەف قوتابيێن كچ يێن پۆلا هەشتێ بنەرەتى
– التشوهات المعرفیة وعلاقتها بمخططات سوء التکیف لدی المسترشدین
QR KOd:

هەواڵنامەی کتێب