رێکار ئەحمەد

رێکار ئەحمەد

* لە ساڵی ١٩٦٤لە گوندی خەزنە دایك بووە
* لە ساڵی ١٩٦٨ لە قوتابخانەی گوندی خەزنەی مەموندیان دەستی بەخوێندکردووە، هەروەها ناوەندی و ئامادەیی لە هەولێر تەواو کردوە، دواتر لە کۆلێژی ئەندازیاریی زانکۆی سلێمانی وەرگیراوە، بەڵام دواتر زانکۆ بۆ هەولێر دەگوازرێتەوە و ناوەکەی بۆ سەلاحەدین دەگۆڕێت، ئاکام لە زانکۆی سەڵاحەدین بڕوانامەی (بەکالۆریۆس) لە ئەندازەی کارەبای گشتی وەردەگرێت
* یەکەمین چیڕۆکی خۆی لە ساڵی ١٩٧٧ نووسیوە
* لە نێوان ساڵانی ١٩٨٠ ٦تا ١٩٨٩ چەندین هۆنراوە و کورتەچیرۆك بە شێوەی نامیلکە لە شاخ چاپ و بڵاودەکاتەوە. هەروەها لە ساڵی ١٩٨٩ لە کۆنگرەی نووسەراندا بە ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی یەکێتیی نووسەرانی کوردستان هەڵدەبژێدرێت.
* تاوەکو ئێستا بیست و شەش بەرهەمی چاپکراوی هەیە کە ئەمانەن:
١- پەیامی دەشتێو، ١٩٨٠
٢- گەڵاڕیزان لە کۆچێکی خەماویدا، ١٩٨٧
٣- دوازدە مۆری ملوانکەیەك، ١٩٨٨
٤- جەرگەبەز لە دوای مەرگی دێوەرەیە، ١٩٨٩
٥- رۆژێکی هاوین، ١٩٨٩
٦- رێگەکان یەکدەگرنەوە، بەڵام… ١٩٩٠
٧- ئەستێرەی داڕێژراو، ١٩٩١
٨- بۆ وەنەوشە، ١٩٩٣
٩- بەرەو رزگاری و سەرخۆبوون، ١٩٩٥
١٠- خوێندنەوەی ١٠ ساڵەی ڕزگاری، ٢٠٠٣
١١- نۆژەن، ٢٠٠٥
١٢- مەموندی و بۆچوونەکانی پەیدابوونی، ٢٠١٢
١٣- یەکگرتن و هەڵوەشانەوە، ٢٠١٦
١٤- کۆمێک وشەی کوردی، ٢٠١٩
١٥- خواندنا کوردی بۆ ئاستا ئێکێ، ٢٠٢٠
١٦- سروپێک پەیڤی ڕفێندراو، ٢٠٢٠
١٧- سیپارۆکەی زمانەوانی، ٢٠٢٠
١٨- پەهلەوی لەنێوان کوردی و فارسیدا، ٢٠٢١
١٩- زمانی پەهلەوی لە تەرازووی بەراوردکاریدا، ٢٠٢١
٢٠- سیپارۆکەی بنەچەزانی، ٢٠٢١
٢١- پێوەندی نێوان کورد و کلدان، ٢٠٢٢
٢٢- ئاڤێستایی زمانی باپیرانی کورد، ٢٠٢٣
٢٣- لە سێبەری پیت و پەیڤان، ٢٠٢٣
٢٣- سەیوانی زمانی باپیرانمان، ٢٠٢٤
٢٤- بەرەو زمانی پێوەر، ٢٠٢٥
٢٥- دەربارەی زمان، ٢٠٢٥
٢٦- رێڤینگی قەندیل، ٢٠٢٥

RQ Kod:

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*