شانۆنامەی ( شارۆچکەکەمان )
نووسینی: ثۆرنتۆن وایڵدەر
وەرگێڕانی: ئازاد بەرزنجی
زنجیرەی شانۆی بیانی
بڵاڤکار: دەزگای ئاراس
ساڵی : ٢٠١٠
پێشەکیی وەرگێڕ بۆ کتێبەکە:
شارۆچکه‌که‌مان
تابلۆیه‌ک بۆ ژیانی مرۆیی
ثۆرنتۆن وایڵده‌ر کێیه؟
ثۆرنتۆن وایڵده‌ر له ساڵی ١٨٩٧دا له شاری مادیسۆنی پایته‌ختی ویسکۆنسن له ئه‌مریکا هاتۆته دونیاوه. باوکی کونسوڵی ئه‌مریکابوو له چین و ئه‌میش له‌گه‌ڵیدا چوو بۆ ئه‌وێ و هه‌رله‌وێ له قوتابخانه‌یه‌کی ئه‌مریکاییدا ده‌ستی به خوێندن کرد. دواتر که گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌مریکا، له قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی بوو له بیرکلی که مه‌یلی بۆ شانۆ تیا ڕسکا. له ساڵی ١٩٢٠ دا زانکۆی یه‌یڵی له نیوهه‌یڤن ته‌واو کرد‌و دوای ئه‌وه له ڕۆمای پایته‌ختی ئیتالیا له بواری ئارکیۆلۆجی دا درێژه‌ی به خوێندن دا. له ساڵی ١٩٣٠ -١٩٣٧دا وه‌کو مامۆستا له زانکۆی شیکاگۆ وانه‌ی ئه‌ده‌بی وته‌وه.
ثۆرنتۆن وایڵده‌ر به نووسینی ڕۆمان ژیانی ئه‌ده‌بیی خۆی ده‌ستپێکرد. نۆبه‌ره‌ی کاره‌کانی ڕۆمانی((کابالا، (The Cabala) بوو که له ١٩٢٦ دا بڵاوبۆوه. دوای ساڵیک، واته له ١٩٢٧دا ڕۆمانی((پردی سان لویس ڕه‌ی -The Bridge of San Luis Ray)) بڵاوکرده‌وه که بووه هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵاتی پۆڵیتزه‌ری پێ ببه‌خشن، که گه‌وره‌ترین خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بییه له ئه‌مریکا.
پاش ئه‌و ڕۆمانه‌ی دوو ڕۆمانی تری نووسی: ئافره‌تێک له ئه‌ندرۆس ١٩٣٠و هه‌روه‌ها ڕۆمانی((ئاسمان جێمه‌به‌ستی منه -Heaven’s My Destination)). هه‌روه‌ها له ساڵی ١٩٤٨دا پێنجه‌مین ڕۆمانی خۆی نووسی به‌ناونیشانی “ناوه‌ڕاستی مارس”.
وایڵده‌ر له‌پاڵ ڕۆماندا چه‌نده‌ها ده‌قی شانۆیشی نووسیوه، ئه‌و هه‌ر له سه‌ره‌تای ژیانی ئه‌ده‌بییه‌وه خولیای دونیای شانۆش بوو. ئه‌وه‌بوو له ساڵی 1928دا کۆمه‌ڵێک شانۆنامه‌ی یه‌ک په‌رده‌یی به‌ناوی((ئه‌و فریشته‌یه‌ی ئاوه‌کانی لێڵ کرد -The Angel That Troubled The waters))ه‌وه له چاپ دا.
له ساڵی ١٩٣٨دا شانۆنامه‌ی((شارۆچکه‌که‌مان -Our Town))ی نووسی که خوێنه‌رێکی بێشوماری هه‌بوو. پاشان له ساڵی ١٩٤٢دا، واته له کاتی دووه‌مین جه‌نگی جیهانیدا شانۆنامه‌ی((به‌په‌رجوو ڕزگارمان بوو -The Skin of our teeth))ی بڵاوکرده‌وه. هه‌روه‌ها شانۆنامه‌ی((خوازبێنیکه‌ر -The Matchmake))یشی له ١٩٥٤دا نووسی.
هه‌ڵبه‌ت جگه له‌م شانۆنامانه؛ وایڵده‌ر دواتر کۆمه‌ڵێک ده‌قی شانۆیی تریشی نووسیوه که له‌سه‌ر شانۆکانی ئه‌مریکاو بۆ نموونه شانۆی برۆدوای نمایش و پێشکه‌ش کراون. هه‌ر بۆ نموونه له ساڵی 1962دا له برۆدوای سێ شانۆنامه‌ی کورتی به‌ناوی((چه‌ند شانۆنامه‌یه‌ک بۆ شه‌قامی بلیکه‌ر -Plays for Bleeker Street))ه‌وه پێشکه‌ش کران.
جگه له‌و کارانه، له ساڵی ١٩٦٨دا ڕۆژی هه‌شته‌م و له ١٩٧٣دا ((ثیۆفیلسی باکوور))ی بڵاوکرده‌وه.
وایڵده‌ر له ساڵی ١٩٦٠دا مه‌دالیای ئێدوارد ماکدۆیلی یه‌که‌می وه‌رگرتووه‌و هه‌روه‌ها له ساڵی ١٩٦٣شدا مه‌دالیای سه‌رۆکایه‌تیی بۆ ئازادی پێ به‌خشراوه.
(په‌یامی زۆربه‌ی شانۆنامه‌کانی وایڵده‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ها مرۆییه‌کان بونیات نراوه، که له ئه‌فسانه‌و حیکایه‌ت و په‌نده‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه، ئه‌مه جگه له کاریگه‌ریی(جه‌یمس جۆیس و ئه‌ندرێ جیدو مارسیل پڕۆست و تی. ئێس. ئیلیه‌ت و ئه‌رزا پاوه‌ند‌و ئه‌ناتۆڵ فرانس و گرترۆد شتاین). گه‌رچی ئه‌مانه له((شارۆچکه‌که‌مان))دا ڕه‌نگیان نه‌داوه‌ته‌وه، ئه‌م شانۆنامه‌یه له‌سه‌ر مرۆخوازی دامه‌زراوه، که ژیان هه‌م وه‌کو شتێکی تۆقێنه‌رو هه‌م وه‌کو شتێکی دڵڕفێن پیشانده‌دات. نووسه‌ر جه‌خت له‌سه‌ر ترووسکایی ئه‌و نه‌مرییه ده‌کاته‌وه که له هه‌ر ڕۆحێکی مرۆیی‌دا بوونی هه‌یه)
شارۆچکه‌که‌مان:
ئارسه‌ر میلله‌ر سه‌باره‌ت به‌م شانۆنامه‌یه ده‌ڵێت:((شارۆچکه‌که‌مان بۆ هه‌ر گفتوگۆیه‌ک ده‌رباره‌ی فۆرمی شانۆیی گرنگه، وه‌نه‌بێ به‌ته‌نها بۆخۆی وه‌کو ده‌قێک گرنگ بێت، به‌ڵکو له‌به‌رئه‌وه‌ی بوو به‌سه‌رچاوه‌یه‌ک که لق و پۆپی زۆری لێ که‌وته‌وه)).
ئه‌مه ڕای شانۆنامه‌نووسی ناوداری ئه‌مریکایی ئارسه‌ر میلله‌ره له‌سه‌ر شانۆنامه‌ی((شارۆچکه‌که‌مان)) که له‌کاتی خۆیدا گه‌لێ له نووسه‌ران و ڕه‌خنه‌گران دژی وه‌ستانه‌وه‌و ڕه‌خنه‌ی توندیان لێ گرت، به‌ڵام نمایشی ئه‌م شانۆنامه‌یه سه‌رکه‌وتنێکی وای به‌ده‌ست هێنا که بووه مایه‌ی ناوبانگێکی گه‌وره بۆ وایڵده‌رو به یه‌کێک له ستوونه‌کانی شانۆی ئه‌مریکایی له قه‌ڵه‌م درا.
شارۆچکه‌که‌مان نه ده‌قێکی فه‌لسه‌فیی ئاڵۆزه‌و نه به شێوازێک و ته‌کنیکێکی ئاڵۆزیش نووسراوه. ده‌توانین بڵێین که ئه‌م شانۆنامه‌یه پوخته‌یه‌کی سووڕی ژیانی ئاده‌میزادمان بۆ ده‌خاته ڕوو. هه‌ر لێره‌شه‌وه‌یه که کاره‌کته‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری شانۆ په‌رده‌کانی ناوناوه:(ژیانی ڕۆژانه، خۆشه‌ویستی و هاوسه‌رگیری، مردن).
ئه‌و شوێن و کات و که‌سێتییانه‌ی وایڵده‌ر له‌م شانۆنامه‌یه‌دا به‌رجه‌سته‌ی کردوون تایبه‌ت نین به یه‌ک شوێن و یه‌ک کات و یه‌ک جۆر له خه‌ڵک، به‌ڵکو ده‌کرێ بڵێین که ئه‌مه ده‌قێکه سه‌باره‌ت به ژیان و ئاده‌میزاده‌کان و خۆشی و ناخۆشیه‌کان و ژان و ئازار‌و به‌خته‌وه‌رییه‌کانیان له هه‌ر کوێیه‌ک و له هه‌ر زه‌مانێکدا هه‌ن.
ڕووداوه‌کانی شانۆنامه‌که
ڕووداوه‌کانی شانۆنامه‌که به‌سه‌ر سێ په‌رده‌دا دابه‌ش بوون:
ڕووداوه‌کانی په‌رده‌ی یه‌که‌م(ژیانی ڕۆژانه) له ساڵی ١٩٠١دا ڕووده‌ده‌ن. شوێن گرۆڤه‌رز کۆرنه‌رزه له نیوهامپشایی و، باکووری ماساچوسێتس. دوو ماڵ به‌رامبه‌ر یه‌کن، ماڵی دکتۆر گیبزو ماڵی چارلز وێبی سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌یه‌کی ڕۆژانه. له‌ودیو دوو ماڵه‌که‌وه شه‌قامی سه‌ره‌کی دیاره. هه‌ردوو ماڵه‌که خه‌ریکی نانخواردنی به‌یانی و خۆ ئاماده‌کردنن بۆ ڕۆژێکی نوێ. جۆرج و ئه‌میلی به‌ره‌و قوتابخانه ده‌چن و هه‌ندێ کاروباری تری ڕۆژانه..
ڕووداوه‌کانی په‌رده‌ی دووه‌م(خۆشه‌ویستی و هاوسه‌رگیری) دوای سێ ساڵ له په‌رده‌ی یه‌که‌م ڕووده‌ده‌ن. ڕۆژی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریی جۆرج و ئه‌میلی‌یه. دیمه‌نێک له‌م په‌رده‌یه‌دا هه‌یه سه‌ره‌تاکانی په‌یوه‌ندیی خۆشه‌ویستیی نێوان(جۆرج و ئه‌میلی)مان بۆ ده‌گێڕێته‌وه. دواتر خۆمان له که‌نیسه‌یه‌کدا ده‌بینینه‌وه که به‌ڕێوه‌به‌ری شانۆ تیایدا ڕۆڵی قه‌شه ده‌بینێت و ئه‌و دووانه له یه‌کدی ماره ده‌کات.
په‌رده‌ی سێیه‌م (مردن) دوای تێپه‌ڕینی نۆ ساڵ به‌سه‌ر په‌رده‌ی دووه‌مدا دێت. دیمه‌نه‌که برتییه له گۆڕستانی شارۆچکه‌که. له‌م په‌رده‌یه‌دا هه‌م زیندووه‌کان و هه‌م مردووه‌کانیش ده‌ور ده‌بینن. ڕۆژی ناشتنی ته‌رمی ئه‌میلی‌یه که له ته‌مه‌نێکی که‌مدا به‌سه‌ر مناڵبوونه‌وه ده‌مرێت. ئه‌میلی داوا ده‌کات بگه‌ڕێته‌وه بۆ ژیان، ئه‌وانی تر پێی ده‌ڵێن که ئه‌وه زه‌حمه‌ته، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و سووره له‌سه‌ر ئه‌و داوایه‌ی؛ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تافی مناڵیی، کاتێک ته‌مه‌نی دوانزده ساڵان ده‌بێت و ڕۆژی جه‌ژنی له دایکبوونی ده‌بێت. به‌ڵام دواجار هه‌رچه‌ند ده‌کات به‌رگه‌ی ئه‌و ساته پڕ خۆشه‌ویستی و میهرو گه‌رموگوڕییانه‌ی ژیان ناگرێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناو دونیای مردووان. به‌گشتی که‌شێکی غه‌مگین باڵ به‌سه‌ر په‌رده‌ی سێیه‌مدا ده‌کێشێت.
ئه‌و شتانه‌ی له‌م شانۆنامه‌یه‌دا ڕووده‌ده‌ن شتی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌و دانسقه نین، به‌ڵکو ئه‌و ڕووداوه ئاساییانه‌ن که له ژیانی هه‌موو مرۆڤه‌کاندا چه‌ندباره ده‌بنه‌وه، به‌ڵام هه‌روه‌کو له کۆتاییه‌کانی شانۆنامه‌که‌شدا له‌سه‌ر زمانی ئه‌میلی‌یه‌وه ده‌یبیستین؛ ئه‌و شتانه به ساده‌یی خۆیانه‌وه جوانن؛ گه‌رچی مرۆڤه‌کان سه‌رنجیان ناده‌ن و لێیان ورد نابنه‌وه‌و چێژی ته‌واوه‌تی له‌و ساته‌وه‌ختانه‌و له‌و ڕووداو و شته بچووکانه‌ی ژیان وه‌رناگرن و کاتێک ئاوڕ ده‌ده‌نه‌وه زه‌مه‌ن بڕیونی و ته‌مه‌ن گوزه‌شتووه.
کاره‌کته‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی شانۆنامه‌که
کاراکته‌ره‌کانی ئه‌م شانۆنامه‌یه له کاراکته‌ره‌کانی شانۆنامه کلاسیکه‌کان ناچن، نه پاشا‌و نه وه‌زیرو نه سه‌رکرده‌ن، به‌ڵکو که‌سانێکی ئاسایین که ژیانێکی ئاسایی ده‌به‌نه سه‌ر.
به‌ڕێوه‌به‌ری شانۆ
له ڕاستیدا به‌ڕێوه‌به‌ری شانۆ هه‌م گێڕه‌ره‌وه‌ی ڕووداوه‌کانی شانۆنامه‌که‌یه و هه‌م ناوبه‌ناویش ڕۆڵی چه‌ند کاراکته‌رێک ده‌بینێت.نووسه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری شانۆی وه‌کو ته‌کنیکێک بۆ قسه‌کردن له‌سه‌ر ڕووداوه‌کان و به‌ستنه‌وه‌یان به یه‌که‌وه و به‌خشینی زانیاری به بینه‌ران به‌کارهێناوه.به مانایه‌کی تر ده‌بێته ڕێنوماییکه‌ری بینه‌ران.له‌و ده‌ورانه‌ش که ده‌یانبینێت: مسته‌ر مۆرگانی خاوه‌ن کۆگاکه و قه‌شه‌که‌ی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌که.
ده‌توانین بڵێین پاش به‌ڕێوه‌به‌ری شانۆ؛ ئه‌میلی گرنگترین کاره‌کته‌ری شانۆنامه‌که‌یه. ئه‌و له سه‌ره‌تای شانۆنامه‌که‌دا کیژۆڵه‌یه‌کی مناڵه، به‌ڵام وریا‌و زیته.
له په‌رده‌ی یه‌که‌مدا هه‌ست و سۆزی خۆی به‌رامبه‌ر به جۆرج پیشان ده‌دات. به‌ڵام له په‌رده‌ی دووه‌مدا به ئاشکرا ئه‌و هه‌ست و سۆزه ده‌رده‌که‌وێت به‌وه‌ی خۆشه‌ویستیان بۆ یه‌کتر ئاشکرا ده‌که‌ن و هاوسه‌رگیری ده‌که‌ن. به‌ڵام له په‌رده‌ی سێیه‌مدا و کاتێک به‌سه‌ر مناڵبوونه‌وه ده‌مرێت ده‌چێته ڕیزی مردووه‌کانه‌وه‌و داوا ده‌کات بگه‌ڕێته‌وه بۆ ژیانه‌که‌ی جارانی و به‌شێک له فه‌لسفه‌ی شانۆنامه‌که له دیالۆگه‌کانی ئه‌میلی دا‌و له‌م په‌رده‌یه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بن.
جۆرج گیبز
جۆرج گیبز نموونه‌ی کوڕی ئه‌مریکاییه له ڕۆژگاره‌که‌ی خۆیدا. خولیای به‌یزبۆڵه‌و ڕابه‌ری پۆله‌که‌ی خۆیه‌تی. کوڕێکی دڵپاک و هه‌ستیاره. حه‌ز ده‌کات بچێت بۆ خوێندن و کۆلیجی کشتوکاڵ ته‌واو بکات؛ به‌ڵام خۆشه‌ویستیی بۆ ئه‌میلی به‌سه‌ر ئه‌و حه‌زه‌یدا زاڵده‌بێت. که ئه‌میلی ده‌مرێت شه‌وانه سه‌ردانی گۆڕه‌که‌ی ده‌کات و به بێده‌نگی ئه‌مه‌گداریی خۆی بۆ ئه‌و ژنه‌نیشان ده‌دات که زۆری خۆشده‌ویست.
چارلز وێب
نموونه‌ی هاووڵاتیه‌کی باشی شارۆچکه‌که‌یه. سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌یه‌که. زانیاریی زیاتر سه‌باره‌ت به شارۆچکه‌که ده‌دات به به‌ڕێوه‌به‌ری شانۆ، چونکه خۆی زۆر بایه‌خ به مێژووش ده‌دات. به‌شێوه‌یه‌کی تایبه‌تیش بایه‌خ له مێژووی ناپلیۆندا شاره‌زایه.
د. گیبز
دکتۆر گیبزیش وه‌کو چارلز وێبی دراوسێی بایه‌خ به مێژوو ده‌دات. دکتۆرێکی دڵسۆزه له کار‌و پیشه‌که‌یداو به‌شداریی ناخۆشییه‌کانی هاووڵاتیانی شارۆجکه‌که‌ی ده‌کات. له ماڵیشه‌وه، هانی جۆرج ده‌دات تا یارمه‌تیی دایکی بدات.
مسز گیبزو مسز وێب
هه‌ردووکیان ژنی ماڵن و به ته‌نگ ماڵ و مناڵیانه‌وه دێن. به‌ڵام هه‌ردووکیسیان لاپره‌سه‌نن و حه‌ز به بیستنی واته‌واته‌کانی ناو شارۆچکه‌که ده‌که‌ن. ساده‌ن و زۆربه‌ی ڕۆژه‌کانیان به ئیشوکرای ماڵ و شته ساکاره‌کانی ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
بیرۆکه‌کانی شانۆنامه‌که
له‌و بیرۆکانه‌ی شانۆنامه‌ی (شارۆچکه‌که‌مان) جه‌ختیان له‌سه‌ر ده‌کاته‌وه:
1 – گوزه‌ری زه‌مان
شانۆنامه‌که ده‌یه‌وێت پێمان بڵێت که زه‌مان ناوه‌ستێت و ژیانی مرۆڤیش شتێکی تێپه‌ڕه. به‌ڕێوه‌به‌ری شانۆنامه‌که چه‌ند جارێک ئه‌وه‌مان به‌بیر ده‌هێنێته‌وه که زه‌مه‌ن خێرقا تێده‌په‌ڕێت و هه‌ر بۆیه به دیوێک له دیوه‌کاندا ئه‌م شانۆنامه‌یه هه‌روه‌کو گه‌لێ له شانۆنامه‌کانی شانۆی ئه‌بسێرد جه‌خت له‌سه‌ر بێمانایی ژیان ده‌کاته‌وه، به‌وه‌ی که ته‌مه‌نی مرۆڤ کورته و هه‌میشه‌ش سێبه‌ری مه‌رگ به‌سه‌ر سه‌ریه‌وه‌یه.
2 – به‌هه‌ند وه‌رگرتنی ساته‌کانی ژیان
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ژیان زوو به‌سه‌رده‌چێت؛ به‌ڵام شانۆنامه‌که جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌کاته‌وه که ده‌بێ نرخی هه‌موو ساته‌کانی ژیانمان بزانین و به‌فیڕۆیان نه‌ده‌ین و هه‌وڵبده‌ین تا ئه‌وپه‌ڕی چێژیان لێ وه‌ربگرین. ئه‌م بیرۆکه‌یه‌ش زیاتر له دواپه‌رده‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێت کاتێک ئه‌میلی داوای گه‌ڕانه‌وه بۆ ژیان ده‌کات.
3 – شته بچووکه‌کانی ژیانیش شایانی ئاوڕلێدانه‌وه‌ن
یه‌کێکی تر له‌و بیرۆکانه‌ی که ئه‌م شانۆنامه‌یه ڕۆشنایی ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌یه که ئێمه ده‌بێت بایه‌خ به شته بچووکه‌کانی ژیانیش بده‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ش گه‌وره‌ن چونکه به‌شێکی زۆری ژیانی ئێمه پێکده‌هێنن.
به‌ڵام ئاخۆ دواجار ژیان به هه‌موو شته‌کانی خۆیه‌وه هه‌روه‌کو سێبه‌ری یاده‌وه‌ریی لێ نایه‌ت لای هه‌موو مرۆڤه‌کان؟ بێگومان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی قه‌دری ژیانی لابێت ده‌زانێت که ده‌بێت تا ئه‌وپه‌ڕی قووڵی به جوانی و چێژه‌وه بیگوزه‌رێنێت؛ چونکه چیتر ئه‌و ڕۆژو ساتانه ناگه‌ڕێنه‌وه‌و به ته‌نها ئه‌وانه گره‌وی ژیان ده‌به‌نه‌وه که به قووڵی لێی ڕاده‌مێنن و به جوانی ده‌یبه‌نه سه‌ر. ڕه‌نگه هه‌ر ئه‌مه‌ش مه‌به‌ستی وایڵده‌ر بێت که له‌سه‌ر زمانی به‌ڕێوه‌به‌ری شانۆوه ده‌ڵێت پێده‌چێ به ته‌نها شاعیره‌کان و قدیسه‌کان که‌مێک قه‌دری ژیان بزانن، چونکه ده‌زانن ئه‌وه‌ی له ژیان ده‌مێنێته‌وه به ته‌نها خۆشه‌ویستییه‌و ئه‌وانی دی ده‌فه‌وتێن.
ئه‌م شانۆنامه‌یه بانگه‌وازێکه بۆ قه‌درگرتنی ژیان و خۆشه‌ویستیی ژیان و مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی. بانگه‌وازێکه بۆ ئاده‌میزاد که باوه‌ش به ژیاندا بکات به ژان و خۆشی و ئازار‌و شادییه‌کانیه‌وه.
*ئازاد به‌رزنجی*
له دیواری فه‌یسبووکی ئازاد به‌رزنجی وه‌رگیراوه