د. هۆشمەند عەلی مەحمود

ی. پرۆفیسۆر دکتۆر هۆشمەند عەلی مەحمود شێخانی ڕۆژی هەینی (١٥-٠٨-١٩٨٠) لە گەڕەکی سەیداوەی شاری هەولێر لەدایك بووە، قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە شاری هەولێر و ئامادەیشی لە قەڵادزێ تەواوکردووە. ساڵی ٢٠٠٣ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بەشی مێژووی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانکۆی سلێمانی بە پلەی چوارەم بەدەستهێناوە. هەروەها لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠٠٦ لە بەشی مێژووی زانکۆی کۆیە بە پلەی زۆر باش بڕوانامەی ماستەرو پاشان بڕوانامەی دکتۆرای بە پلەی نایاب لە مانگی شوباتی ٢٠١٢ لە بەشی مێژووی زانکۆی سلێمانی بەدەستهێناوە. لە مانگی نیسانی ٢٠١٦ ەوە پلەی زانستی پرۆفیسۆری یاریدەدەرە. لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٠٤ ەوە تائێستا لە زانکۆی کۆيە ئەرکی ئەکاديمی خۆی جێبەجێ دەکات.

پەرتوکە چاپکراوەکانی:

١- عەبدولڕەحمان قاسملوو، ژیان و ڕۆڵی لە بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورددا (١٩٣٣-١٩٨٩)، لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی- سیاسییە، چاپخانەی شەهاب، هەولێر (٢٠٠٧)
٢- ڕاپەرینی شاری هەولێر لە ساڵی ١٩٩١دا (لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی- سیاسییە)، چاپخانەی شەهاب، هەولێر (٢٠٠٩)
٣- ڕۆژهەڵاتی کوردستان (١٩٧٩-١٩٨٩) لێکۆڵینەوەیەك له دۆخی سیاسیی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد، چاپخانەی شەهاب، هەولێر (٢٠١٢)
٤- مەحمود حەمەد شێخانی دەنگێکی ڕەسەنی ون ١٩٢٦-١٩٩٤، چاپخانەی شەهاب، هەولێر (٢٠١٩)
٥- دیداری قاسملوو لە گێڕانەوەی زارەکی دا، چاپخانەی کارۆ – سلێمانی (٢٠٢٢)
٦- ژیان لە نێوان خەون و واقیع دا، بیرەوەرییەکانی عەلی ئیلنجاغی، چاپخانەی شەهاب، هەولێر (٢٠٢٢)

توێژينەوە بڵاوکراوەکانی:

١- ڕاپەرینی شاری هەولێر لە ساڵی ١٩٩١دا (توێژینەوەیەکی مێژوویی – سیاسییە)، گۆڤاری زانکۆی کۆیە، ژمارە (٧)، ساڵی ٢٠٠٧. (ل ١٠٣-١٣٢)
٢- تورکیا لەماوەی فەرمانڕەوایەتی عیصمەت ئینۆنۆدا (لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی لە بارودۆخی سیاسیی- ئابووری و کۆمەڵایەتی)، گۆڤاری زانکۆی کۆیە (١٤)، ساڵی ٢٠١٠. (ل ١٨٩-٢١٨)
٣- محەمەد سادق شەرەفکەندی ژیان و تێکۆشانی سیاسیی (١٩٣٨-١٩٩٢) لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی- سیاسییە، گۆڤاری زانکۆی کۆیە، ژمارە (٣٥)، ساڵی ٢٠١٥. (ل ٩١-١٣٢)
٤- بزاڤی توتن لە ئێران (١٨٩٠- ١٨٩٢)، گۆڤاری زانکۆی ڕاپەرین، ساڵی ٢٠١٥، توێژینەوەی هاوبەشە لەگەڵ توێژەر (د.ئیسماعیل عەبدولڕەحمان سەعید)
٥- غەنی بلوریان ژیان و تێکۆشانی سیاسیی (١٩٢٤-٢٠١١) لێکۆڵینەوەیەکی مێژووییە، گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی، ژمارە (٣٤)، ساڵی ٢٠١٥. (ل ١٩٥-٢٤٠)، توێژینەوەی هاوبەشە لەگەڵ توێژەر (د.ئیسماعیل عەبدولڕەحمان سەعید)
٦- بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لە جەنگی عێراق- ئێران ١٩٨٠-١٩٨٨، گۆڤاری زانکۆی صلاح الدین، ٢٠١٧، توێژینەوەی هاوبەشە لەگەڵ توێژەران (پ.د.سامان حسێن و م. زانا تەیفور)
٧- كێشەى ئەرمەن لە ڕۆژنامەى نيويۆرك تايمزى ئەمريكى ١٨٧٧-١٨٩٨‌، گۆڤاری زانکۆی کۆیە، ژمارە (١)، ٢٠١٨، توێژینەوەی هاوبەشە لەگەڵ توێژەر (پ.د.سامان حسێن)
٨- تایبەتمەندییەکانی کەسێتی دکتۆر عەبدولڕەحمانی قاسملوو، گۆڤاری K21، ژمارە (١)، ساڵی ٢٠٠٨
٩- تێکۆشانی سیاسیی عەبدولڕەحمان قاسملوو لە حیزبی توودەی ئێران دا (١٩٤٨-١٩٦٨)، گۆڤاری تیشک، ژمارە (٢٥)، پایزی ١٣٨٨هەتاوی. (٢٠٠٩ز).
١٠- سمکۆی شکاك ڕۆڵی لە بزوتنەوەی کوردایەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا (١٩١٨-١٩٣٠)، گۆڤاری K21، ژمارە (٩)، ساڵی ٢٠١٠.
١١- ناپلیۆن وەک کونسوڵی یەکەمی فەرەنسا کودەتای برومر و کار و ڕیفۆرمە نێوخۆییەکانی (١٧٩٩-١٨٠٤)، گۆڤاری مێژوو، ژمارە (١٤)، ساڵی بەهاری ٢٠١٠.
١٢- یەکێتی ئەڵمانیا لەساڵی (١٨٧١)دا، گۆڤاری مێژوو، ژمارە (١٥)، ساڵی ٢٠١٠.
١٣- ڕێبازی لێکۆڵینەوەی مێژوویی مەسعود محەمەد لە کتێبی حەمەغای گەورەدا، لە دووەمین کۆنفرانسی ناودارانی کۆیە- کۆنفرانسی نێودەوڵەتی یادی پازدە ساڵەی کۆچی دوایی ئەدیب و فەیلەسوف و بیرمەندی کورد مەسعوود محەمەد، زانکۆی کۆیە (٢٠١٧).
١٤- کۆیە لە شاڵاوی ئەنفالی چواردا توێژینەوەیەکی مێژوویی-زارەکی یە، گۆڤاری زانکۆی کۆیە بۆ زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان، توێژینەوەی هاوبەشە لەگەڵ توێژەر (کۆسرەت ئەکرەم عەولا)، پەسندکراوە بۆ بڵاوکردنەوە لە (٢٠٢٢/٩/٢٩).
١٥- ئیسلامی سیاسی لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا ١٩٧٩-٢٠٠١، رەوتی مەکتەبی قورئان و دەعوەت و ئیسڵاح بە نموونە
١٦- ژيان و سەرەتاى کارى سياسیى مام جەلال ١٩٣٣-١٩٧٦، لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كى مێژوويى سياسیيه‌

ئەمە جگە لە چالاکی وجوڵانەوە نا ئەکاديميەکانی وەک نوسينی بابەت لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکان و چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانی.

ئەزمونی کارگێڕی

جگە لە ئەرکی مامۆستايەتی، ئەزمونی کارگێڕيشی هەيە، لەسەرەتای بنیادنانی زانکۆی کۆیە چەندین پۆستی کارگێری هەبووە، لەوانە بەرپرسی نوسینگەی ڕاگرایەتی کۆلێژی پەروەردە ساڵی ٢٠٠٤، بەرپرسی نوسینگەی سەرۆکی زانکۆی کۆیە ساڵی ٢٠٠٤-٢٠٠٥، بەڕێوەبەری تۆمارگای کۆلێژی پەروەردە ساڵی ٢٠٠٦، بەڕێوەبەری تۆمارگای کۆلێژی یاسای ئێواران ساڵی ٢٠٠٧، هەروەها بەڕێوەبەری تۆمارگای گشتی زانکۆی کۆیە ساڵی ٢٠٠٦-٢٠٠٨. یاریدەدەری ڕاگر لە پەیمانگای تەکنیکی هەیبەت سوڵتان (٢٠١٦-٢٠١٧). لە ١/٩/٢٠٢٢ ەوە سەرۆکی بەشی مێژووە لە فاکەڵتی پەروەردەی زانکۆی کۆیە.

QR Kod:

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*