بنکەی ژین
* بنكه‌ى ژین، ناوه‌ندێكى ئه‌رشیفیى ناحكوومییه، ساڵى ٢٠٠٤ له شارى سلێمانى دامه‌زراوه، ته‌رخانى كۆكردنه‌وه، پاراستن، ڕێكخستن و زیندووكردنه‌وه‌ى سامانى به‌ڵگه‌نامه، ده‌ستنووس، ڕۆژنامه‌گه‌رى و كتێبى تایبه‌ت به كورد و كوردستان و تۆماركردنى مێژووى زاره‌كیى كورده‌وارییه. كارده‌كا بۆ؛ هه‌م بنیاتنانى پاشخانى یاده‌وه‌ریى كوردستانیی هه‌موو پێكهاته ئه‌نتی و ئهایینییهكانی كوردهواری له‌و كه‌ره‌سته كۆكراوانه له ڕێى دیجیتاڵكردن و دانانى داتابه‌یز و ئه‌رشیفێكى ئه‌لكترۆنییه‌وه، هه‌م هه‌نگاونان بۆ دامه‌زراندنى ده‌زگاى تایبه‌تمه‌ندى پاراستنى به‌ڵگه‌نامه و ده‌ستنووس و كتێبخانهى نیشتمانی له هه‌رێمى كوردستان.
* تێڕوانینى ستراتیجیى بنكه‌ى ژین
١- هه‌وڵدان بۆ دروستكردنى سیستمێكى ئه‌لكترۆنى له‌سه‌ر تۆڕى ئینته‌رنێت (ON LINE) بۆ پاراستنى هه‌موو كه‌ره‌سته‌یه‌كى كۆكراوه‌ى بنكه و دابینكردنى بۆ توێژه‌ره‌وه.
٢- هه‌وڵدان بۆ كردنى بنكه به كانگایه‌كى گه‌وره‌ى ئه‌رشیفى بۆ كۆكردنه‌وه و ڕێكخستنى كتێب، ده‌ستنووس، به‌ڵگه‌نامه، گۆڤار و ڕۆژنامه‌ى كوردى، سه‌رچاوه‌كانى كوردناسى و هه‌موو به‌رهه‌مێكى مێژووییى ده‌نگ و ڕه‌نگ. له‌و ڕێیه‌یشه‌وه هه‌وڵدان بۆ هاوكاریى حكوومه‌تى هه‌رێم بۆ دامه‌زراندنى ناوه‌ندى پاراستنى به‌ڵگه‌نامه و ده‌ستنووس و كتێبخانهى نیشتمانیى هه‌رێمى كوردستان.
٣- كاركردن بۆ به‌جێهێنانى (پڕۆژه‌ى فهرههنگنووسیى كوردى) بۆ ئاماده‌كردنى فراوانترین و هه‌مه‌لایه‌نه‌ترین فه‌رهه‌نگى هه‌موو زاراوه‌كانى زمانى كوردى.
٣- كاركردن بۆ تۆماركردنى (مێژووى زاره‌كى) سه‌باره‌ت به ژیان و ڕووداوه‌كانى ڕابوردووى كوردستان و كردنى به پڕۆژه‌یه‌كى مه‌یدانیى فراوان و به‌رده‌وام.
٤- زیندووكردنه‌وه‌ى یادى وه‌چه‌ى یه‌كه‌مى نووسه‌ران و ڕ‌ۆشنبیرانى كورد و كۆكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى په‌رشوبڵاویان و سازكردنى سیمینارى زانستى سه‌باره‌ت به شاكار و چالاكییان.
٥- وه‌رگێڕانى سه‌رچاوه‌ى زانستی سه‌باره‌ت به مێژووى ناوچه‌كه و گه‌لانی دراوسێى كورد.
٥- وه‌رگێڕانى سه‌رچاوه‌كانى كوردناسى و تایبه‌ت به مێژووى ناوچه‌كه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى كتێبخانه و مێژووى كورد و دابینكردنى سه‌رچاوه.
٦- هه‌وڵدان بۆ ئه‌رشیفكردنى چالاكیى ڕ‌ۆشنبیرى و هونه‌رى و كۆمه‌ڵایه‌تیى درێژاییى ساڵ له شاره‌كانى هه‌رێمدا و ڕێكخستن و ئاماده‌كردنى به شێوه‌ى نامیلكه‌ى بیبلیۆگرافیایى.
٧- هه‌وڵدان بۆ توندوتۆڵكردنى پێوه‌ندیى ڕ‌ۆشنبیرى و زانستى له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانى حكوومى و ناحكوومیى هاومهبهستدا له هه‌رێمى كوردستان و عیراق و ده‌ره‌وه‌یدا بۆ ئاڵوگۆڕى زانستى و پڕۆژه‌ى هاوبه‌ش.
٨- هه‌وڵدان بۆ كردنه‌وه‌ى ناوه‌ندى لێكۆڵینه‌وه‌ى عوسمانى و دابینكردنى سه‌رچاوه‌گه‌لى ڕه‌سه‌ن -به كتێب و به‌ڵگه‌نامه‌وه- سه‌باره‌ت به مێژووى ده‌وڵه‌تى عوسمانى.
٩- ئاماده‌كردنی پێڕست (ئیندێكس) و ببلیۆگرافیا بۆ كتێب و ده‌ستنووس و ڕۆژنامه‌وانیی كوردی، وه‌ك ڕێبه‌رێك بۆ چوونه‌وه سه‌ر سه‌رچاوه‌ى زانیاری.
١٠- بایه‌خدان به سنعاتى كتێب و كاركردن له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانى دیكه‌ى چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ى كوردستان بۆ دامه‌زراندنى ڕێكخراوێكى كۆكهرهوهى هه‌موو ده‌زگاكان تا پێكه‌وه پیشه‌ى كتێب – به‌رهه‌مهێنان پێش بخه‌ن و پێشانگا و چالاكیى هاوبه‌ش له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى كوردستان به‌ڕێوه‌ببه‌ن.
* گۆڤاری ژین:
– ژمارە ١
– ژمارە ٢
– ژمارە ٣
– ژمارە ٤
– ژمارە ٥
– ژمارە ٦
– ژمارە ٧
– ژمارە ٨
– ژمارە ٩
–
* لە چاپدراوەکانی ژین:
١- ساڵح، ڕەفیق، ڕۆژنامەی ژیان: ژمارە (٢٥٩-٣٢٠)، لێكۆڵینەوەی سدیق ساڵح، ب٣، سلێمانی، چاپخانەی شڤان، ٢٠٠٤.
٢- یوسف، عبدالرقیب، پەیدابوون و دروستكردنی چەكی ئاگردار، سلێمانی، چاپخانەی شڤان، ٢٠٠٤.
٣- كوردستان لە بەڵگەنامەكانی كونسڵی فرەنسی لە بەغدا ساڵی ١٩١٩، لە فرەنسییەوە وەرگێڕانی نەجاتی عەبدوڵڵا، ب١، سلێمانی، چاپخانەی شڤان، ٢٠٠٤.
٤- بازیل نیكیتین و كوردناسی، لە فرەنسییەوە وەرگێڕانی نەجاتی عەبدوڵڵا، ب١، سلێمانی، چاپخانەی شڤان، ٢٠٠٤.
٥- یوسف، عبدالرقیب، لە بەڵگەنامەكانی حكومەتی شێخ مەحمود: تۆمارێكی شارەوانیی سلێمانی ١٩٢٣-١٩٢٤، لێكۆڵینەوەی سدیق ساڵح، سلێمانی، چاپخانەی شڤان، ٢٠٠٤.
٦- ٦- گرێنڤیل، گ.، گ. س. پ. فریمان، ڕۆژژمێرەكانی كۆچی و زایینی، لە فرەنسییەوە وەرگێڕانی نەجاتی عەبدوڵڵا، سلێمانی، چاپخانەی شڤان، ٢٠٠٤.
٧-
٦٩- سۆن، ئی. بی.، چەند سەرنجێك دەربارەی هۆزە كوردەكانی كوردستانی باشوور، لە ئینگلیزییەوە وەرگێڕانی نەجاتی عەبدوڵڵا، سلێمانی، چاپخانەی شڤان، ٢٠٠٧.
١٧٥- ئامادەكردن: سدیق ساڵح، ڕەفیق ساڵح و عەبدوڵڵا زەنگەنە، گەلاوێژ ١٩٣٩-١٩٤٩، ١٧ بەرگ، هەولێر، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، ٢٠١٦.