
پ. ی. د. هەردی مەهدی میکە
– لە ١٩٨٣/٣/٢ لە هەڵەبجە لە دایك بووە
– پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە بەشی مێژووی زانکۆی سلێمانی
– قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە سلێمانی و هەڵەبجە تەواوکردووە
– ساڵی ٢٠٠٤-٢٠٠٥ بەکالۆریۆس لە مێژووی هاوچەرخ لە زانکۆی سلێمانی
– ساڵی ٢٠٠٩-٢٠١٠ماستەری رێگای وانەوتنەوەی مێژوو- کۆمەڵایەتی لە زانکۆی سلێمانی
– ساڵی ٢٠١٨ بەدەستهێنانی بڕوانامەی دکتۆرا لە مێژووی سیاسی نوێ و هاوچەرخی ئێران
– بەڕێوەبەری دامەزرێنەری ناوەندی کوردستان بۆ دۆکیۆمێنت و لێکۆڵینەوەی ئەکایمی/زانکۆی سلێمانی
– ساڵانی ٢٠٠٦-٢٠٠٩، سکرتێری نوسینی گۆڤاری لڤین
– ساڵی ٢٠٠٧، لێپرسراوی هۆبەی پەیامنێرانی رۆژنامەی رۆژنامە
– سالانی ٢٠٠٦-٢٠٠٨، دەستەی سەرپەرشتیاری رۆژنامەی ئاسۆی گەنجی دەزگای خەندان
– سەرنووسەری گۆڤاری ئایندەناسی
– بەڕێوەبەری نووسینی گۆڤاری لێکۆڵینەوە سیاسیی و ئەمنییەکان (گۆڤارێکی زانستییە)
– توێژەر لە سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئاییندەیی
– ئەندامی کارای سەندیکای رۆژنامەنوسان
– مامۆستای میوان لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتیی لە زانکۆی گەرمیان (٢٠١٠-٢٠١٢)
– مامۆستا لە هەردوو بەشی زانستە ڕامیارییەکان و یاسا لە کۆلێژی یاسا و رامیاری زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی (٢٠١١-٢٠٢٠)
– مامۆستا لە کۆلێژی زانستە ڕامیارییەکان – زانکۆی سلێمانی (٢٠١٧-٢٠٢٢).
– بۆردی دامەزرێنەر و دەستەی راوێژکاری رێکخراوی سپی بۆ ناوچە جینۆسایدکراوەکان (٢٠١١)
– لە ساڵی ١٩٩٩وە تا ئەمڕۆ وەك توێژەر و لێکۆڵەری مێژوویی و نوسەر و رۆژنامەنوس کاردەکات و چەندین توێژینەوە و وتار و لێکۆڵینەوە لە رۆژنامە و گۆڤارەکانی ناوەوە و دەرەوەی کوردستان بە زمانەکانی کوردی و فارسی بڵاوکردووەتەوە
* کتێبە بڵاوکراوەکانی:
١- سیاست ایران در قبال کردها (١٢٩٩-١٣٢٠ش/ ١٩٢١-١٩٤١م)
٢- ئێراننامە… سیستم، سیاسەت و کولتوور
٣- لەمپەرەکانی بەردەم ناسیۆنالیزمی کوردی
٤- شۆڕشی سەربەخۆیی ئەمریکا
٥-
* بابەت و لێکۆڵینەوە لە رۆژنامە و گۆڤارەکاندا:
١- سیاسەتی کولتووریی ئێران بەرامبەر کورد لەبەر رۆشنایی دەستور و یاسا و گێڕانەوە رەسمییەکاندا
٢- کشف حجاب در مناطق کردنشین ایران در دوره پهلوی اول (روند اجرا و پیامدها)
٣- ئەبولقاسمی لاهوتی ڕەوتی سياسی و پەيوەندی بە جوڵانەوەی سمكۆی شكاكەوە
٤- جوڵانەوەی سیاسی کوردستان: لە ستراتیژی سیاسی و پەیوەندییەکانی دەوڵەتی ئێراندا ١٩٦٨-١٩٧٥
٥- کوردستانی عێراق لە سیاسەتی گشتیی كۆماری ئیسلامیی ئێراندا
٦- سیاست تغییر لباس و واکنش مناطق کردنشین در دوره پهلوی اول
٧- تظاهرات دانشجویی عراق ( ١٩٢٦-١٩٢٨م) زمینهها و پیامدها
٨- پێگەی مێژوو لە لێکۆڵینەوەکانی ئایندەناسییدا
٩-
١٠-
QR Kod:

هەواڵنامەی کتێب