
پ. د. شۆڕش حەسەن عومەر
* شۆڕش حەسەن عومەر مستەفا کورتاندروو. لە ١٩٥٩/٢/٢٨ لە شاری کۆیە لە دایك بووە.
* لە ساڵی ١٩٧٨-١٩٧٩ لە بەشی زانستە رامیارییەکانی کۆلیژی یاسا و رامیاریی زانکۆی بەغدا وەرگیراوە.
* لە ساڵی ١٩٨١-١٩٨٢ بڕوانامەی بەکەلۆریۆسی لە بەشی زانستە رامیارییەکانی کۆلیژی یاسا و رامیاری زانکۆی بەغدا وەرگرتووە.
* لە ساڵی ١٩٩٣-١٩٩٤ جاریکی تر چووتەوە بەر خوێندن، لە کۆلیژی مافی ئێوارانی زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر وەرگیراوە.
* لە ساڵی ١٩٩٦-١٩٩٧، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە یاسا وەرگرتووە، ئاستیی یەکەمی بەدەست هێناوە لە ریزبەندیی دەرچووانی کۆلیژی مافی ئێواران.
* لە ساڵی ٢٠٠٤ بڕوانامەی ماستەری لە یاسا وەرگرتووە لە کۆلیژی یاسای زانکۆی سلێمانی، ماستەرنامەکەی بە ناونیشانی ” مافەکانی گەلی کورد لە دستوورە عێراقیەکاندا “.
* لە ساڵی ٢٠٠٩ بڕوانامەی دکتۆرای لە یاسای گشتی وەرگرتووە لە کۆلیژی یاسای زانکۆی کۆیە، ئەوەیش ناونیشانی تێزەکەیەتی ” تایبەتمەندییەکانی سستەمی فدراڵی عێراقی”.
* بە نازناوی پڕۆفیسۆر، مامۆستای زانکۆ بوو ساڵی ٢٠٠٥ لە کۆلیژی یاسای زانکۆی کۆیە و دواتریش لە زانکۆی سلێمانی، تا بەرواری خانەنشینبوونی لە ٢٠٢٤/١٢/٣١.
پوختەیەك لە ئەزموونی نووسینی:
* لە دوای ساڵی ١٩٩١ەوە بە زمانی کوردی و عەرەبی وتاری سیاسی و یاسایی لە ڕۆژنامەکانی: خەبات، کوردوستانی نوی، ئاڵای ئازادی، هاووڵاتی، ئاوێنە، رۆژنامەی رۆژنامە بڵاوکردۆتەوە.
* ئەندامی دەستەی نوسەرانی گۆڤاری یاساپاریزی بووە.
* لە کۆتایی ساڵی ٢٠٠٤ ەوە تا ئێستا بەردەوام، لە لایەن میدیای بینراو، بیستراو وخوێندراوەوە، چەندان دیمانە و دیدار و چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەنجامدراوە.
* ئەندامی دەستەی نووسینەوەی پڕۆژەی دەستوووری هەرێمی کوردوستان بووە لە ساڵی ٢٠٠٥ بۆ ٢٠٠٩.
* سەرنوسەری گۆڤاری یاسایی و ڕامیاری زانکۆی سلێمانی بووە.
* بەشداری لە چەندان کۆنفڕانسی زانستی کردووە، لە زانکۆکانی هەرێم و ئێراقدا.
* بەشداری دەیان لیژنەی زانستی تاوتوێکردنی نامەی ماستەرو دکتۆرایکردووە، لە زانکۆکانی هەریم و ئێراقدا.
* سەرپەرشتی چەندان نامەی ماستەر و دکتۆرای کردووە.
بەرهەمە چاپکراوەکانی:
* حقوق الشعب الکردي في الدساتیر العراقیة، ط١، مرکز کردستان للدراسات الاستراتیجیة، السلیمانیة، ٢٠٠٥.
* خصائص النظام الفیدرالي في العراق، مرکز کردستان للدراسات الاستراتیجیة، السلیمانیة، ٢٠٠٩.
* الحصانة البرلمانية، اکادیمیة التوعیة وتاهیل الکوادر للاتحاد الوطني الکردستاني، السلیمانیة، ٢٠١٠.
* بنەما سەرەکییەکانی دەوڵەتی فدراڵی، نووسینگەی بیرو هوشیاریی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان، سلێمانی، ٢٠١٢.
* ممیزات النظام الفیدرالي في العراق، اکادیمیة التوعیة وتاهیل الکوادر للاتحاد الوطني الکردستاني، السلیمانیة، ٢٠١٠.
* لێکۆلینەوە لە یاسای گشتیدا، چ١، مەڵبەندی عەرەبی بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، قاهیرە، ٢٠٢١.
* لێکۆلینەوە لە قەزای دەستووری، چ١، مەڵبەندی عەرەبی بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، قاهیرە، ٢٠٢١.
* مافەکانی گەلی کورد لە دستوورە عێراقیەکاندا، چ٢، نووسینگەی بیر و هوشیاریی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان، سلێمانی، ٢٠٢١.
* فدراڵیەت لە نێوان دەقی دەستووری و دیفاکتۆدا، دەزگای دروبی مەعریفە، ميسر، ٢٠٢٣.
* یاسای دەستووری- تێۆریی دەستوور، چ١، کتێبخانەی تەبایی، هەولێر،٢٠٢٣.
* یاسای دەستووری- تێۆریی دەوڵەت و سستەمی سیاسی، چ١، کتێبخانەی تەبایی، هەولێر، ٢٠٢٣.
* الضمانات السیاسیة لاستمرار الدولة الفدرالیة، ط١، مکتب الشٶون القانونیة، السلیمانیة، ٢٠٢٣.
* پرەنسیپە گشتیەکانی قەزایی دەستووری لە ئێراق، کتێبخانەی یادگار، سلێمانی، ٢٠٢٤.
* فرص النجاح وافاق الفشل في التجارب الفدرالیة، العراق انموذجا، هاتریك للطباعة والنشر والتوزیع، هەولێر، ٢٠٢٥.
* ٥٠ توێژینەوەی زانستی هەیە بە زمانی عەرەبی لە گۆڤارە زانستییەکانی عێراق و وڵاتانی عەرەبی بڵاوکراوەتەوە.
QR Kod:

هەواڵنامەی کتێب