د. ئەحمەد حەمەدئەمین

د. ئەحمەد حەمەدئەمین

* ساڵی ١٩٧٧ لە هەولێر لە دایك بووە.
* ساڵی ٢٠٠٠ بەشی مێژووی لە کۆلیژی ئاداب زانکۆی سەڵاحەدین، تەواو کردووە.
* ساڵی ٢٠٠٥ بڕوانامەی ماستەری لە مێژووی نوێ و هاوچەرخ لە بەشی مێژووی لە کۆلیژی ئاداب زانکۆی سەڵاحەدین، وەرگرتووە.
* ساڵی ٢٠١٤ بڕوانامەی دکتۆرای لە مێژووی نوێ و هاوچەرخ لە بەشی مێژووی لە کۆلیژی ئاداب زانکۆی سەڵاحەدین، وەرگرتووە.

* بەرهەمە چاپکراوەکانی:

١- رەواندز، لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی – سیاسی ١٩١٨-١٩٣٩، چاپی یەکەم – ٢٠٠٦، چاپی دووەم – ٢٠٠٨
٢- ئەندامە کوردەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراقی لە رۆژگاری پاشایەتیدا ١٩٢٥-١٩٥٨.
٣- دۆزی کورد، لە چەند باسێکی مێژووییدا.
٤- رەوتی چەپ لە باشووری کوردستان، کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان وەك نموونە.
٥-
 پارتی دیموکراتی کورد – عیراق بەرەی پیشکەوتوو ١٩٥١-١٩٥٦.
٦- چەند لاپەڕەیەك لە مێژووی نوێ و هاوچەرخی عیراق.
٧- وەهاب ئاغای رەواندزی ١٩٠٩-١٩٧٢.
٨- کاریگەریی پەیماننامەی زەهاو ١٦٣٩ لەسەر کوردستان.
٩- بیبلیۆگرافیای گۆڤاری رزگاری.
١٠-
١١-
١٢-

* بابەت و لێکۆڵینەوەکانی لە گۆڤار و رۆژنامەکان:

١- رەنگدانەوەی نووسینەوەی مێژووی هەولێر لە رۆژنامەی کوردستانی نوێ دا.
٢- سەرژمێری پارێزگای حەسەکە ساڵی ١٩٦٢ لە رۆژئاوای کوردستان، هۆکار و ئەنجامەکانی، د. ئەحمەد حەمەدئەمین و م.ی نەهرٶ محەمەد عەبدولقادر.
٣- پارتی ڕه‌فاھ له‌ توركیا – له‌ بنه‌ڕه‌تدا له‌ گۆڤاری مێژوو ژماره‌ (٢١) ساڵی ٢٠١٢ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.
٤- پەرەسەندنە سیاسییەکانی میسر لە ماوەی حکومڕانی ئەنوەر سادات ١٩٧١-١٩٨١.
٥- خۆپێشاندانی خوێندکاران و جەماوەری شاری هەولێر ساڵی ١٩٨٢، له گۆڤاری كۆزان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.‌
٦- سیاسەتی سوریا بەرانبەر بزووتنەوەی رزگاریخوازی کورد لە کوردستانی عیراقدا ١٩٧٦-١٩٨٨، توێژینەوەیەکی مێژوویی سیاسییە.
٧- شاسوار جەلال ناسراو بە ئارام.
٨- شەهاب شێخ نووری ناسراو بە خاڵە شەهاب.
٩- پەیوەندییەکانی نێوان عیراق و ئێران ١٩٥٨-١٩٦٨.
١٠- هۆکارەکانی سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.
١١- ودرۆ وڵسن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ١٨٦٥-١٩٢٤، توێژینەوەیەکی مێژووییە لە ژیان و رۆڵی سیاسی و سەرۆکایەتی.
١٢- د. خه‌لیل عه‌لی موراد، كه‌ڵه‌پیاوێك لێوان لێو له‌ ڕةوشت و زانست.
١٣- پەرتووکی بەدرخانییەکان، ماڵباتێکی خەباتکار – خوێندنەوە، هەڵسەنگاندن، شیکارێکی بابەتییانە.
١٤- لە پەراوێزی رۆژێك بۆ پێشمەرگە.
١٥- بزووتنەوەی سۆسیالیستی کوردستان ١٩٧٦-١٩٨٢، توێژینەوەیەکی مێژوویی سیاسییە. یه‌كه‌مین جار له‌ گۆڤاری الاستاذ ساڵی ٢٠١٠ له‌ ژماره‌ ١١٥ بڵاوبۆته‌وه‌، دواتریش له‌ گۆڤاری كلتور ژماره‌ ٩ بۆی زیاد كراوه‌ دووباره‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.
١٦- بارودۆخی کوردستانی عیراق لە ماوەی دانوستانەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و رژێمی بەعسدا ١٩٨٣-١٩٨٥، توێژینەوەیەکی مێژوویی سیاسییە، پێشووتر له‌ گۆڤاری الاستاذ ژماره‌ ١١٣ له‌ به‌غدا بڵاوبۆته‌وه‌.
١٧- بیرەوەرییەکانی عادل رەفیق، خوێندنەوە و هەڵسەنگاندن، هەواڵنامەی کتێب.
١٨- بیرەوەرییەکانی نووری شاوەیس، هەڵسەنگاندن و راستکردنەوە، گۆڤاری زانکۆی دهۆك، پ٢٣ ژ٢.
١٩- بایەخی نووسینەوەی مێژووی کورد لە رۆژنامەی هاوکاری ١٩٧٠-١٩٧٥، گۆڤاری زانکۆی سلێمانی بۆ زانستە مرۆڤایەتییەکان، بەرگی ٢٤، ژمارە ٥، ساڵی ٢٠٢٠.
٢٠- بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد له‌ دیدی گۆڤاری ڕزگاری دا ٢٠ی نیسانی ١٩٦٩ – ٢٧ی مارتی ١٩٧٠، توێژینه‌وه‌یه‌كی مێژووییه‌، گۆڤاری زانکۆی هەڵەبجە، بەرگی ٥، ژمارە ٤، ساڵی ٢٠٢٠.

 

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*