د. سەلام عەبدولكەریم عەبدوڵڵا

د. سەلام عەبدولكەریم عەبدوڵڵا

* ساڵی (١٩٧٩) لەگوندی (كانی بەردینە)ی شارەزوور لەدایك بووە
* خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە شاری (سیدصادق) تەواوكردووە
* ساڵی (١٩٩٨-٢٠٠٢) بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە بەشی (مێژوو)ی زانكۆی سلێمانی بەدەستهێناوە
* ساڵی (٢٠٠٧-٢٠٠٩) بڕوانامەی ماستەر بەشی (مێژوو)ی زانكۆی سلێمانی لەبواری مێژووی نوێ و هاوچەرخدا بەدەستهێناوە.
* ساڵی (٢٠١١-٢٠١٤) بڕوانامەی دكتۆرای لەبەشی مێژووی زانكۆی سلێمانی لەبواری مێژووی نوێ و هاوچەرخی كورددا بەدەستهێناوە.
* هەڵگری نازناوی زانستی (پرۆفیسیۆر)ە و سەرپەرشتی چەند ماستەرنامە و تێزێكی دكتۆرای كردووەو.
* لە چەندین لیژنەی گفتوگۆی ماستەرنامە و دكتۆرا لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بەشداربووە.
* بەشداری چەندین كۆنگرەی زانستی نێودەوڵەتی كردووە لە رێگەی پێشكەشكردنی توێژینەوەی زانستییەوە لە بوار و پسپۆڕی خۆیدا.
* مامۆستایە لە بەشی مێژووی كۆلێجی پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی سلێمانی و هاوكات مامۆستایە لە پەیمانگەی تەكنەلۆجی و پیشەیی (نیشتیمان).

كتێبە چاپكراوەكانی:

١- بزوتنەوەی گەلانی ناعەرەب (شعوبیەت) لەئیسلامدا، توێژینەوە، ٢٠٠٤، بڵاوكراوەكانی خانەی چاپ‌ و بڵاوكردنەوەی وەزارەتی رۆشنبیریی سلێمانی.
٢- مێژووی پێكهاتن‌ و پەرەسەندنی بیری تۆرانیزم، توێژینەوە، ٢٠٠٨، بڵاوكراوەكانی پرۆژەی كتێبی گۆڤاری (كۆچ).
٣- موقەدەس‌ و كولتور، توێژینەوە، ٢٠٠٨، بڵاوكراوەكانی دەزگای چاپ‌و پەخشی سەردەم.
٤- گوتاری ئیسلامی‌ و گرفتی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسیی، ئایندەی ململانێی عەلمانی-ئیسلامی لە کوردستاندا: توێژینەوە‌ و وتووێژ‌ و بەڵگەنامە، ٢٠٠٩، بڵاوكراوەكانی خانەی رەهەند.
٥- ئازادی رادەربڕین لەنێوان ئاین‌ و ئازادیدا، توێژینەوە، ٢٠٠٩، بڵاوكراوەكانی چاپخانەی سایە، سلێمانی.
٦- دەربارەی زانستی مێژوو … فەلسەفەی مێژوو، نوسین‌ و ئامادەكردن‌ و وەرگێڕان، ٢٠٠٩، بڵاوكراوەكانی چاپخانەی رێنما، سلێمانی.
٧- عوسمانییەكان، چاپی یەكەم‌ و دووەم‌ و سێیەم و چوارەم، ٢٠٠٨ ،٢٠٠٩، ٢٠١٣، وەرگێڕان، بڵاوكراوەكانی چاپخانەی رێنما، سلێمانی.
٨- سیستمی پەروەردەیی لە وڵاتانی ئەسكەندەناڤیا (سوید، نەرویژ، دانیمارك)، وەرگێڕان، ٢٠٠٩، بڵاوكراوەكانی چاپخانەی سایە، سلێمانی.
٩- چەردەیەك لەكولتوری دیموكراسیی ئەمریكا، وەرگێڕان بە هاوبەشی لەگەڵ (حەسەن حسێن)، ٢٠٠٩، بڵاوكراوەكانی (٦٠) كتێب دەربارەی پێكهاتە فیكرییەكانی دیموكراسی.
١٠- دەربارەی ئەمریكا، دەستوری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، سەرنج‌ و راڤەركاریی، وەرگێڕان بەهاوبەشی لەگەڵ (حەسەن حسێن)، ٢٠١٠، بڵاوكراوەكانی چاپخانەی چوارچرا، سلێمانی.
١١- ژیانی سیاسیی لە باشووری كوردستان (١٩٧٥-١٩٩١)، ماستەرنامە، چاپخانەی چوارچرا، سلێمانی، ٢٠١١.
١٢- كوردان لەژێر داگیركاریی فەرەنسا: لاپەڕەیەك لەمێژوی سیاسیی ر‌وژئاوای كوردستان، وەرگێڕان، چاپخانەی چوارچرا، سلێمانی، ٢٠١٣.
١٣- تراژیدیای كورد لەسوریا، وەرگێڕان، بڵاوكراوەكانی چاپخانەی رێنما، سلێمانی، ٢٠١٣.
١٤- لەبارەی رۆژهەڵاتناسییەوە، ئامادەكردن، ٢٠١٣، پرۆژەی كتێبی گۆڤاری (كۆچ).
١٥- جوڵانەوەی كورد لە بەڵگەنامەكانی فەرەنسا، وەرگێڕان بە هاوبەشی لەگەڵ (حەسەن حسێن)، بڵاوكراوەكانی دەزگای چاپ‌ و پەخشی سەردەم، ٢٠١٣.
١٦- پاسەوانانی كەمالیزم : هەڵوێستی دامەزراوەی سەربازیی بەرامبەر بەئیسلام‌و بزاوتی ئیسلامیی لەتوركیا ١٩٥٠-١٩٩٧، وەرگێڕان بە هاوبەشی لە گەڵ (بەرزانی مەلا تەها)، دەزگای رۆشنبیریی‌ و بڵاوكردنەوەی جەمال عیرفان، سلێمانی، ٢٠١٥.
١٧- پارتی كرێكارانی كوردستان PKK لە پێوەندییە هەرێمییەكانی توركیادا (١٩٨٠-١٩٩٠)، تێزی دكتۆرا، دەزگای رۆشنبیریی‌ و بڵاوكردنەوەی جەمال عیرفان، سلێمانی، ٢٠١٥.
١٨- مێژووی چەپ لەتوركیا، بە هاوبەشی لەگەڵ (پ.د.یاسین سەردەشتی، بەرزانی مەلا تەها، ماجید خەلیل)، چاپی یەكەم، ناوەندی توێژینەوەی مێژوویی جەمیل رۆژبەیانی، سلێمانی، ٢٠١٦.
١٩- كێشەی كورد‌ و پەكەكە لە پەیوەندییە نێودەوڵەتی‌و هەرێمییەكانی توركیا (١٩٧٨-٢٠١٠)، وەرگێڕان بە هاوبەشی لەگەڵ (بەرزانی مەلا تەها)، چاپی یەكەم، دەزگای ئایدیا، ٢٠١٩، سلێمانی.
٢٠- ئایین و ناسیۆنالیزم لەتوركیا، توێژینەوە، چاپی یەكەم، خانەی چاپ و پەخشی رێنما، سلێمانی، ٢٠٢٤.
21. پەیوەندییەكانی توركیا و ئیران (١٩٧٩-١٩٨٩)، تێزی دكتۆرا، وەرگێڕان بە هاوبەشی لەگەڵ (پ.د.سامان حسێن احمد)، چاپی یەكەم، خانەی چاپ و پەخشی رێنما، سلێمانی، ٢٠٢٤.
٢٢- رۆژهەڵاتناسیی “مەعریفە… كولتور… ئایین”، نووسین و وەرگێڕان، چاپی یەكەم، خانەی چاپ و پەخشی رێنما، سلێمانی، ٢٠٢٤.
٢٣- میتۆدی لێكۆڵینەوەی زانستیی، نوسین و ئامادەكردن، چاپی یەكەم، خانەی چاپ و پەخشی رێنما، سلێمانی، ٢٠٢٤.
٢٤- ڕۆڵی ئاسایشی ووزە لە پەیوەندییەكانی توركیا و هەرێمی كوردستاندا، چاپی یەكەم، خانەی چاپ و پەخشی رێنما، سلێمانی، ٢٠٢٥.
٢٥- پرسی كورد لە كێشەی ئاویی توركیا‌ و سوریا و عێراقدا (١٩٨٠-١٩٩٩)، توێژینەوە، چاپی یەكەم، خانەی چاپ و پەخشی رێنما، سلێمانی، ٢٠٢٥.
٢٦- پرسی یەكپارچەیی خاك لە بیركردنەوەی توركەكاندا: لەپەیماننامەی سیڤەرەوە تا پەیماننامەی لۆزان (١٩٢٠-١٩٢٣)، چاپی یەكەم، خانەی چاپ و پەخشی رێنما، سلێمانی، ٢٠٢٥.
٢٧- تەوژمی ئیسلامی لە باشووری كوردستان: لە ئیخوان موسلیمینەوە تا ئەنسارولئیسلام (١٩٥٤-٢٠٠١)، چاوپێكەوتن و گفتوگۆ، چاپی یەكەم، خانەی چاپ و پەخشی رێنما، سلێمانی، ٢٠٢٥.

توێژینەوە زانستییەكانی:

* كورد و سوارەی حەمیدیە (١٨٩١-١٩٢٤)، “لێكۆڵینەوەیەك لەپەیوەندی نێوان ئایین و ناسیۆنالیزم و خێڵ”.
* کورد لەڕوانگەی تێزی ئاوێتەكردنی (توركی/ ئیسلامی) لەتوركیا.
* رۆڵی ئاساییشی وزە لەپەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و توركیادا.
* پرسی یەكپارچەیی خاك لەبیركردنەوەی توركەكاندا، “لەپەیماننامەی سیڤەرەوە تا پەیماننامەی لۆزان”، (١٩٢٠-١٩٢٣).
* دیالەكتیكی ئازادی ژن و ژنی ئازاد لەمێژوودا، “ئەزموونی خەباتی چەكداری باكووری کوردستان بەنموونە”.
* بیری داعش وەك مەترسی لەسەر ناسنامەی كەسێتی كورد، “رۆڵی ئایین لەبونیاتنانەوەی ناسنامەی كەسێتیی كورددا”.
* پارتی كرێكارانی كوردستان PKK، لە پەیوەندییەكانی توركیا و ئیسرائیلدا، بەهاوبەشی لەگەڵ (ماجید خەلیل).
* ئایین و دەركەوتە جیاوازەكانی لە دیدی عەبدوڵا ئۆجەلاندا (١٩٧٣-١٩٩٩)، بەهاوبەشی لەگەڵ (د. ماجید خەلیل).
* پرسی كورد لەكێشەی ئاوی توركیاو سوریادا ( ١٩٨٧-١٩٩٢)، بە هاوبەشی لەگەڵ (د. رەنجدەر محەمەد عەزیز).
* کارەساتی هەکاری ١٩٧٨: چۆن روویدا؟ هۆکارەکانی چی بوو؟
* شەڕی ناوخۆ لە شاخ لەنێوان ساڵانی ١٩٨٢-١٩٨٤
* ئاشتبوونەوەی گشتیی لە شاخ ١٩٨٥-١٩٨٧
*
*
*

‌QR Kod:

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*